٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی (مەحمود فتاح ئەحمەد)

سەرچاوە: KDP.info

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی تێكۆشەر و سەرۆكی پارتی رزگاری كورد لە لوبنان (مەحمود فەتاح ئەحمەد)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی و كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان و هەڤاڵان لە پارتی رزگاری دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمیان دەزانین.

خوالێخۆشبوو(مەحمود فەتاح) كەسایەتیەكی ناسراو و نیشتیمانپەروەر بوو لەو پێناوەشەدا دڵسۆزانە و خەمخۆرانە لە خزمەت دۆزی رەوای گەلی كورد بەردەوام بوو، لەدەستدانی زیانێكی گەورەبوو. 

هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و دۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادەکەی و لە خە م و خەفەتیان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین ھەموولایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت...

 

انا للە وانا الیە راجعون 

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٥ـی١٠ـی٢٠٢٠

 

هەواڵی پەیوەندیدار