پارتی سەرەخۆشی لە عومەر فەتاح دەکات

بەڕێز کاک عومەر فەتاح ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان
بەخەم و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی برای بەڕێزتان خوالێخۆشبوو(عەلی فەتاح) تێكۆشەر و پێشمەرگەی دێرین-مان پێگەیشت. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و خانەوادەی خوالێخۆشبوو و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.
دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبوویش بەهەشتی بەرین بێت...
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
4/10/2020




