پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی(بابە شێخ)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراوی ئێزیدیان و سەرۆكی رۆحانیی ئایینی ئێزدیان (بابە شێخ)مان پێگەیشت، بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدیان و ئەنجوومەنی باڵای روحانی و خوشك و برایانی ئێزدی و بنەماڵەی بەڕێزیان دەكەین و، خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمیان دەزانین.
خوالێخۆشبوو شێخ خرتۆ (بابە شێخ) كەسایەتیەكی ناسراوی كۆمەڵایەتی و ئایینی و نیشتمانپەروەری دیار کوردی ئێزدی بوو و، رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبووە لە پاراستنی كولتووری سەرەنی ئێزدیاتی و پتەوكردنی گیانی تەبایی و ئاشتەوایی و پێكەوەژیان لەنێو پێكهاتەكانی كوردستان، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە.
دووبارە هاوخەمیی و پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین ھەموولایەک لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوای گەورە کەسایەتی كۆچكردوو بخاتە بەر رەحمەت و دلۆڤانی خۆی...
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢ـی١٠ـی٢٠٢٠




