٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى هه‌ڤاڵى تێكۆشه‌ر شڤان شێخۆ ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ڕێزان خانەوادەی ھەڤاڵی تێکۆشەر شڤان شێخۆ

خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و کادیری دڵسۆز و لێھاتووی دەڤەری زاخۆ و، کارگێڕی لقی ٨ـی پارتیمان، ھەڤاڵی تێکۆشەر (شڤان شێخۆ).

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و تەواوی خانه‌واده‌ و کەسوکار و ھەڤاڵانی خوالیخۆشبوو و، سەرجەم ھەڤاڵانی لقی ھەشت دەکەین و هاوبه‌شی خه‌م و پەژارەتانین.

له‌ خودای گەورە داواكارین سەبوری بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی کۆچکردویش به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات.

انا للە وانا الیە راجعون.

 

مەکتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار