ئەمڕۆ پرسی چۆنیەتیی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن لە عێراق یەکلا دەکرێتەوە

بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی، ئەمڕِۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی شێوازی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن یەکلا دەکرێتەوە، لە دوێنێ شەویشەوە لێکنزیکبوونەوە ھەیە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە.
د. مەیادە نەجاڕ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سەعات 12ی نیوەڕۆ پەرلەمان کۆدەبیتەوە و تێیدا تاووتوێی ئەو بڕگەیەی یاسای ھەڵبژاردن دەکەن، کە بە چ شێوەیەک بەڕێوە بچێت و، لە دوێنێ شەویشەوە کە گفتوگۆ دەکرێت، لێکنزیکبوونەوەیەک ھەیە و چاوەڕێ دەکرێت ئەمڕۆ ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە.
نەجاڕ باسی لەوەش کرد، کورد لەگەڵ یەکبازنەیی ھەڵبژاردنەکانە و لایەنەکانیش دیکەش رای خۆیان ھەیە، بۆیە ھەوڵ دەدرێت ئەمڕۆ بگەنە یەک ڕا و پرسەکە یەکلا بکەنەوە، بۆ ئەوەی بڕیار بدرێت پرۆسەی ھەڵبژاردنی داھاتوو بە چ شێوەیەک بەڕێوە بچێت.
بڵند ئیبراھیم




