بەرەوپێشچوونی دەستووری سووریا پەیوەستە بە سازانی وڵاتانی زلهێزەوە

ژنێف-KDP.info- ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا، د. عەبدولحەكیم بەشار دەڵێ، لەم گەڕەی دانوستاندا، هیچ گۆڕانكاری و بەرەوپێشچوونێك لە مەلەفی نووسینەوەی دەستووری سووریادا ڕوو نادات.
بریارە سبەی گەڕێكی دیكەی دانیشتنەكانی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سووریا لە ژنێفی پایتەختی سویسرا بەڕێوە بچێت و ماوەی چوار رۆژ بخایەنێت.
د. عەبدولحەكیم بەشار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەرەوپێشچوونی ئەم مەلەفە پەیوەستە بە سازانی نێوان وڵاتانی زلهێز، بە تایبەت ئەمەریكا و رووسیا بۆ چارەسەری سیاسی لە سووریا و، پرسی دەستووریش بەشێكە لەو چارەسەرە".
حەكیم ئاماژەی بەوەش دا، كە توركیاش ڕۆڵێكی كاریگەری هەیە لە رێكخستنی كۆتایی و چارەسەری سیاسی لە سووریا.
كاروان باعەدری




