٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار تووشی كۆرۆنا بوون

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، ژمارەیەكی زۆری ئەندامانی پەرلەمانی عێراق تووشی پەتای كۆرۆنا بوونە و، بەو هۆیەشەوە كۆبوونەوەكان وەستاون.

د. مەیادە نەجاڕ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "كۆرۆنا گەیشتووەتە نێو ئەندامانی پەرلەمانی عێراق و زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتار تووشی ئەو پەتایە بوون".

نەجاڕ ئاماژەشی دا، پەرلەمانتار هەیە بەو پەتایە تووشبووە، بەڵام پێی باش نەبووە بڵاوی بكاتەوە و راینەگەیاندووە، بەڵام هەن ئاشكرایان كردووە كە تووشبووی ئەو ڤایرۆسەن، كە هەر بەو هۆیەشەوە كۆبوونەوەكان وەستاون.

 

كاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار