پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی مه‌كته‌بی سیاسی بۆشێخ نورالدین مفتی

به‌ناوی گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ/ بنه‌ماڵه‌ی به‌رێز خوالێخۆشبوو( مامۆستا شێخ نوره‌دین مسته‌فا مه‌حمود) ناسراو به (شێخ نورالدین مفتی)
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی مامۆستا شێخ نوره‌دین مفتی كه‌سایه‌تی ناسراوی ئایینی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدمان پێ گه‌یشت.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌و كه‌س و كار‌و خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانین.
داواكارین له یه‌زدانی مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌برو ئارامیش به‌ئێوه ببه‌خشێ.
إنالله و إناإلیه را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
11/2/2013

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


