٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە رەشید سندی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز کاک رەشید سندی

خەمباربووین  بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جیھان سندی) کچی بەڕێزتان.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەتان و سەرجەم کەسوکار و دۆست و ئاشنایانتان و ھەروەھا سەرەخۆشی لە ھەڤاڵ و ھاوکارانی خوالێخۆشبوو دەکەین و، ھاوبەشی خەمتانین.

خاتوو (جیھان رەشید سندی) کادیرێکی ئەکادیمی چالاک و پێگەیشتوو و مولتەزیمی پارتیمان و نمونەی دڵسۆزی و نەتەوە و نیشتمان پەروەری بوو.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار