٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی سەبری عەلی حەیدەر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی سەبری عەلی حەیدەر

خەمباربووین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و گوڵان، خوالێخۆشبوو (سەبری عەلی حەیدەر).
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم کەسوکار و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەکەین و ھاوبەشی خەمتانین.

لەخوای گەورە داواکارین سەبوری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار