بارەگاى زاگرۆس تیڤى و نووسینگەى دەنگى کوردستان گوله باران دەکرێت

KDP.info هەڵەبجەى شەهید _ چەند کەسێکى نەناسراو ئێوارەى دوێنێ شەو هەڵدەکوتنە سەر بارەگاى چەند دەزگایەکى ڕاگەیاندنى پارتى بەڕێوەبەرى بەشێک لەو دەزگایەش ئاماژە بەمەترسى بۆ سەر گیانیان دەکەن.
دوابەدواى وروژاندنى بابەتى خۆپیشاندانە هێمنانەکەى بەردەم کەناڵى نالیا لەلایەن ستافى ئەو کەناڵەوە بەرەو ئاراستەیەکى دیکە دوێنێ شەو کاتژمێر 11 بۆ 12 شەوى 10/2/2013 چەند کەسێکى نەناسراو بارەگاى زاگرۆس تیڤى و نووسینگەى دەنگى کوردستان لە هەڵەبجەى شەهید گوللە باران دەکەن و زیانێکى زۆر شوێنى دەزگاکە دەکەوێت لەم بارەوە شاخەوان کەریم بەڕێوەبەرى دەنگى کوردستان لە هەڵەبجەى شەهید بە KDP.infoى ڕاگەیاند ئێوارەى دوێنێ شەو چەند کەسێکى نەناسراو هێرشیان کردۆتەوە سەر بارەگاى دەنگى کوردستان و گوللە بارانیان کردووە، گوتى: ئێمە دەزگا ئەمنییەکانمان ئاگادار کردۆتەوە و لێکۆڵینەوە لە بارەوە بەردەوامە.
ئەوەشى خستەڕوو کە دەزگا ئەمنییەکانى ئەو شارە ئاگادار دەکەنەوە لە ڕوودانى هەر مەترسییەک بۆ سەر گیانیان .
ئاماژەى بەوەدا ئەو هێرشە دواى ئەو وروژاندنەى ڕاگەیاندنی نالیا دێت کە بەرانبەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان ئەنجامیان دا.
کارزان هەورامى

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


