مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشیی لە خانهوادهی خوالێخۆشبوو (حەمەد گۆرۆنی) دەكات

بهڕێزان خانهوادهی خوالێخۆشبوو (حەمەد گۆرۆنی)
بەداخەوە ههواڵی کۆچی دوایی پێشمهرگهی ھەردوو شۆڕشی مەزنی ئهیلوول و گوڵان، کەسایەتی تێکۆشەر و دڵسۆزی رێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو (مام حەمەد گۆرۆنی)ی کوڕی شەھید (عەبدوڵڵا ئاغای گۆرۆنی) و برای شەھیدان (وەسمان و نەجمەدین گۆرۆنی)مان، پێگەیشت.
بهم بۆنه خهمناکهوه پرسە و سهرهخۆشی ئاراستەی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و تهواوی کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو دهکهین و، هاوبهشی خهمتانین.
لە خوای گهوره داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێ و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات .
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩ـی٦ـی٢٠٢٠




