پارتی سەرەخۆشیی لە ھەردوو خانەوادەی مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی و حاجی حەماغا دەکات

پارتی سەرەخۆشیی لە ھەردوو خانەوادەی مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی و حاجی حەماغا دەکات
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی
خەمباربووین بە بیستنی هه‌واڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمه‌رگه‌ی ھەردوو شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان، تێکۆشەر و نیشتمان پەروەر و، دڵسۆزی رێبازی بارزانی و پارتیمان، خوالێخۆشبوو (مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین گوێزلێنگه‌ی).
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و ته‌واوی خزم و کەسوکار و ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و به هاوبه‌شی خه‌متانین.
لە خوای گه‌وره داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێ و گیانی مامۆستای کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ـی٦ـی٢٠٢٠
به‌ڕێزان خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو (حاجی حەماغای کانەبی ئاغا)
بەداخەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی مەزنی ئه‌یلوول و، کەسایەتی دیاری عەشیرەتی ئاکۆیی، خوالێخۆشبوو (حاجی حەماغای کانەبی ئاغا)مان، پێگەیشت.
به‌م بۆنه خه‌مناکه‌وه پرسە و سه‌ره‌خۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و ته‌واوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و به هاوبه‌شی خه‌متانین.
لە خوای گه‌وره داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێ و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات .
انا للە وانا الیە را‌جعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٨ـی٦ـی٢٠٢٠




