٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدا ٥ملیار دۆلار لە دەرەوە و ١٥ ترلیۆن دیناریش لە ناوخۆ قەرز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ، حكوومەتی عێراق بۆ چارەكردنی قەیرانی دارایی، بڕیاری داوە كە ٥ملیار دۆلاری دەرەوە و ١٥ترلیۆن دیناریش لە بانكە ناوخۆییەكان قەرز بكات، كە ھەرێمی كوردستانیش بەپێی رێككەوتن لەگەڵ بەغدا پشكی خۆی وەردەگرێت.

د. ئەحمەد سەفار، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "حكوومەتی عێراق بڕیاری داوە بۆ چارەكردنی قەیرانی دارایی، قەرزی دەرەكی و ناوخۆیی بكات، بۆ ئەو مەبەستەش ٥ملیار دۆلار لە دەرەوە قەرز دەكات و لە ناوخۆش لە بانكی رافیدەین و رەشید و بانكە ناوخۆییەكانی دیكە، ١٥ترلیۆن دینار قەرز دەكات".

سەفار لەبارەی پشكی ھەرێم لەو قەرزەی حكوومەتی عێراق دەیكات، گوتی: "ھەرێمی كوردستان ھاوشێوەی عێراق بەشی لەو قەرزەدا ھەیە، بەڵام پشكی ھەرێمی كوردستان لەو قەرزەی حكوومەتی عێراق دەیكات، بەپێی رێككەوتنی ھەرێم و بەغدا دەبێت، بۆیە چاوەرێ دەكرێت كاتێك شاندی ھەرێم سەردانی بەغدا دەكات، ئەو پرسانە ھەموو یەكلا بكاتەوە".

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار