٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی(57)هەمین ساڵیادی شەهیدانی 9ی حوزەیران

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ (57) ساڵ بەسەر كارەساتێكی دیكەی گەلەكەمان تێدەپەڕێ، ساڵیادی نەبەردیەكی دیكەی خەڵكی شەرەفمەند و خۆڕاگری شاری سلێمانییە.

لە رۆژێكی وەكو ئەمڕۆ و لە 9ی حوزەیرانی ساڵی 1963دا، بە دەیان تێكۆشەری خەڵكی سلێمانی رووبەڕووی ستەم و  زوڵمی خوێنڕێژان بوونەوە و لە هەڵوێستێكی جوامێرانەدا دژ بە رەفتاری دوژمن وەستانەوە و ئامادە نەبوون سەر بۆ خواست و ویستییان شۆڕبكەن و سووكایەتی بە سەرۆك (بارزانی نەمر)و پیرۆزییە نەتەوەییەكانمان بكەن، بۆیە بەدەستی خوێنمژانی ئەوكات شەهیدكران.

لەو یادە پیرۆزەدا سڵاو و دروود بۆ ئەو شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی رێگای سەروەریی و ئازادی و رزگاریی كوردستان..

 

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٠

هەواڵی پەیوەندیدار