٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تەندروستیی عێراق بۆ KDP: خەڵك خۆیان نەپارێزن دۆخەكە لە ژێر كنتڕۆڵ دەردەچێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا- KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێ، توانیویانە كنتڕۆڵی ڕەوشەكە بكەن، بەڵام هێشتا كۆرۆنا هەڕەشەی جیددیە لەسەر وڵاتان. دەشڵێ، نەبوونی هۆشیاریی تەندروستی، هۆكاری تەشەنەسەندنی كۆرۆنایە لە عێراق.

سەیف بەدر، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "نەبوونی هۆشیاریی تەندروستی لە عێراقدا، بووەتە هۆكاری ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە پەتای كۆرۆنا ڕوو لە زیادبوون بكات".

بەدر ئاماژەشی دا، ئەوان سەنتەری دەستنیشانكردنی پەتای كۆرۆنایان لە هەموو عێراقدا بە كورستانیشەوە زیاد كردوون، ئەمەش بووەتە هۆی ئاسانكاری و بەڕێكردنی خێرای نەخۆشەكان.

دەشڵێ، ئێستا رەوش تا رادەیەك باشە، بەڵام ئەگەر خەڵك هاوكار نەبێ و خۆیان نەپارێزن، ئەوا دۆخەكە لە ژێر كنتڕۆڵی هەمووان دەردەچێت.

 

كاروان باعەدری

هەواڵی پەیوەندیدار