٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە شێرکۆ حەبیب دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەڤاڵی بەڕێز شێرکۆ حەبیب....بە داخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و تەواوێ کەس و کار و ئاشنانتان دەکەین و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانین.

لە خودای گەورە داواکارین ئارامی و دڵنەوایی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی کۆچکردویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

اناللە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار