بهبۆنهی ساڵرۆژی دامهزراندنی شاندێكی مهكتهبی سیاسی پارتی سهردانی مهكتهبی سیاسی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان كرد

ههولێر- KDP.info/ بەمەبەستى پیرۆزبایى ساڵیادى راگەیاندنى یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان، ئەمرۆ شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان پێک هاتبون لە دکتۆر کەمال کەرکووکى ئەندامى مەکتەبى سیاسى وبەرپرسى پەیوەندییەکانى پارتى و چەعفەر ئیمنکى ئەندامى مەکتەبى سیاسى و ئەحمەد کانى بەرپرسى مەکتەبى ناوەندى پەیوەندییە نیشتمانیەکانى کوردستانى و عێراقى، عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق سەردانى بارەگاى مەکتەبى سیاسى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستانیان لە شارى هەولێر کردو لە لەلایەن مەحمەد فەرەج ئەمیندارى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى پێشوازى کران...
لە دیدارێکدا شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان بەبۆنەى 19 هەمین ساڵیادى راگەیاندنى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان پێرۆزباییان ئاراستەى ئەمیندارى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و کادیرو ئەندامانى یەکگرتوى ئیسلامى کرد، هەروەها هیوایان خواست ئەم یادە هاندەرو هەنگاوێکى دیکە بێت بۆ تێکۆشان لە پێناو پێشکەوتنى زیاتر و پاراستنى ئەزموونى دیموکراسى ودەستکەوتەکانى گەلى کوردستان، هەر لە دیدارەکەدا جەخت لە قوڵبونەوەى پەیوەندییەکانى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکگرتوى ئیسلامى کوردستان و هاوهەلوێستى گشت حزب و لایەنە سیاسیەکان لە پێناو یەکخستنى نێو مالى کورد و یەک هەلوێستى بیروراکان لەبەرامبەر هەموو ئەو قەیران و تەنگژە سیاسی و دەستوریانەى ئەمرۆ روبەروى عێراق بۆتەوە کرایەوە

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


