بروسكەی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی 19 ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانەوە

مامۆستای بەڕێز (محمد فرج) ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
بەڕێزان ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و گشت ئەندامان و لایەنگرانی یەكگرتوو
سڵاوی خوای گەورە و میهرەبانتان لێ بێ
بەبۆنەی 19 ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامیەوە گەرمترین پیرۆزبایتان لێ دەكەین و هیوادارین كاروانی خەباتی سیاسیتان لەگەڵ گشت حزبە سیاسییە تێكۆشەرەكانی گەلی كوردستان بگات بە ئامانجی لە مێژینەی ئەم میللەتە ئازادیخوازەمان.
ئێوە لە كاتێكدا یادی 19 ساڵەی ئیعلانكردنی حزبەكەتان دەكەنەوە كە عێراق و تەواوی ناوچەكەمان بە قۆناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێ و لە هەناویدا هەم دەرفەت و هەم مەترسی و پڕكێشی بۆ گەلی كوردستان و ئەزموونەكەی لە كوردستانی عێراقدا هەڵگرتووە. ئومێدەوارین پێكەوە بتوانین بەباشترین شێوە كە لە خزمەتی گەلەكەماندا بێ، دەرفەتەكان بقۆزینەوە و، بە وریایی و یەكڕیزیش رووبەڕووی مەترسی و پڕكێشییەكان ببینەوە و زیانەكانی لە گەلەكەمان و ئەزموونەكەی دووربخەینەوە.
دووبارە پیرۆز بێ یادی 19 ساڵەی ئیعلانكردنی یەكگرتووی ئیسلامی. خوا پشت و پەنای هەموومان بێ بۆ ئیسلاح و كاركردن و پێشكەوتن. بۆ چەسپاندنی گیانی پێكەوەیی و لێبووردەیی و سەبر و یەكڕیزیی، تا گەیشتن بە هەموو ئەو ئاواتانەی گەلەكەمان لەپێناویدا ئەنفالكراوە و كیمیایی بەسەردا رێژراوە و قوربانی زۆر و زەوەندی داوە.
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
5/2/2013

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


