٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە هەردوو خانەوادەی زکری حەبیب تەمەر و كوێخا بەهجەت گوڵمكەوەیی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (زكری حەبیب تەمەر نێروەیی)

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی گوڵان، هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر، خوالێخۆشبوو(زكری حەبیب تەمەر نێروەیی) مان بیست.بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..

انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو  كوێخا (بەهجەت گوڵمكەوەیی)

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی  كەسایەتی کوردپەروەری دیار و ناسراوی ناوچەی شوان و چەمچەماڵ، خوالێخۆشبوو كوێخا (بەهجەت گوڵمكەوەیی) مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان 

هەواڵی پەیوەندیدار