١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

ڕاگەیەنراوێك لە دەستەی ڕێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە ڕووداوەكەی دوێنێ شەوی شاری سلێمانی

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی دەستەی ڕێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان ، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەین كە لەبەشی ناوخۆیی كوڕانی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی ڕویدا و هیوای سەلامەتی و زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین .

هەروەك داواكارین لەدام و دەزگا پەیوەندارەكانی خوێندنی باڵا كە لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوە بكەن و ئامادەكاری هەبێت بۆ دووبارەنەبوونەوەی كارەساتی دڵتەزێنی لەم جۆرە .

دەستەی ڕێكخراوە جەماوەریی و پیشەییەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان

4ی شوباتی 2012

 

                         

هەواڵی پەیوەندیدار