پورتوگال... شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری لە کۆنگرەی ئەنجوومەنی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال دەکات

پورتوگال- KDP.info/ لە سەر بانگهێشتی فەرمی سۆسیال- ئینتەرناسیۆنال ، شاندێکی پارتی دیموكراتی كوردستان کە پێکهاتبوو لە هێمن هەورامی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەلۆ ئەحمەد کوردە بەرپرسی لقی٤ بەشدارییان لە کۆنگرەی ئەنجوومەنی سۆسیال ئینتەر ناسیۆنال لە پورتوگال کرد.
لەم کۆنگرەیهدا ، شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان ، سڵاو و رێزی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی گەیاندە لویس ئەیالا سکرتیری گشتی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال و بە گەرمی سوپاسیان کرد بۆ بانگهیشتکردنی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ کۆنفرانسەکەیان.
لە لایەکی دیکەوە شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان چەندین دیدار و چاوپێكەوتنی هەبوو لەگەل شاندە بەشداربووەکانی دیکەی کۆنفرانسەکە کە نزیکەی ١٠٠ شاند دەبوون و لە وڵاتە جیاجیاکانی جیهانەوە هاتبوون .
کۆنگرەی ئەنجوومەنی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال چەند رۆژێک دەخایەنێت و لە چەندین پانێلدا لە سەر زۆر باباتەی گرنگی جیهانی قسەو باس دەکرێت، لەوانەش
مەسەلەی تەنگەژەی ئابوری ئەوروپا ، سەرهەڵدان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی تەنگەژە ئابورییە جیهانییەکان و کاری دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ پێشخستنی ئاشتی و سەقامگیری و دوایین رەوشی وڵاتانی عەرەبی پاش بەهاری عەرەبی.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


