پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی (شێخ سدیق عەبدولعەزیز)

بەڕێزان خانەوادەی (شێخ سدیق عەبدولعەزیز)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی کەسایەتی و زانای ئایینی و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی لە كوردستان(شێخ سدیق عەبدولعەزیز).
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و تەواوی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
شێخ سدیق عەبدولعزیز زانایەكی ناسراو و دیاری ئایینی و یەکێک بوو لە كەسایەتیە تێكۆشەرەكانی کوردستان، هیواخوازین هاوخەمیی هاونیشتیمانیان و دڵسۆزان ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خەم و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




