٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

د. ناسر هەركی: دۆخی عێراق هەندێك ئارام بووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "دوای ئەوەی سەردانی خۆپیشاندەرانمان كرد،  دۆخەكە هەندێك ئارام بووەتەوە و راپۆرتێكمان لەبارەی دۆخەكە ئامادە كردووە و پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەین، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدات".

د. ناسر هەركی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "سەردانی پارێزگای نەجەفمان كرد و لەگەڵ پارێزگار و فەرماندە و نوێنەری خۆپیشاندەران كۆبووینەوە و گوێمان لە داواكاریی ئەوان گرت، كە داوایان دەكرد چاكسازی بكرێت و گەندەڵی نەمێنێت و دادپەروەری هەبێت و خزمەتگوزاری پێشكەش بكرێت".

هەركی گوتیشی: "ئێمە داواكارییەكان دەكەینە راپۆرتێك و ئەمڕۆ پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی دەكەین بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام دوای چوونمان بۆ ئەو پارێزگایە، دۆخەكە ئارامتر بووەتەوە و خۆپیشاندەران دامركاون".

دەشڵێ: "پارێزگاری نەجەف، كە ئێمە سەردانی ئەو پارێزگایەمان كرد، باسی لەوە كرد كە سەردانەكە زۆر سوودی هەبوو و توانرا هەندێك خۆپیشاندانەكان ئارام بكرێنەوە، ئەمەش هەنگاوێكی باشە".

پەرلەمانی عێراق سێ لیژنەی پێك هێنا تا سەردانی خۆپیشاندەران بكەن بۆ وەرگرتنی داواكارییەكانیان بۆ ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆ بدۆزنەوە.

 

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار