پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی تاڵیب عەلی ئەحمەد دەکات

بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو تاڵیب عەلی ئەحمەد
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول، تێکۆشەر و کادیری لقی (15)ی پارتیمان هەڤاڵ (تاڵیب عەلی ئەحمەد)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان و خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




