٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەجم ئەلجبووری بە پارێزگاری مووسڵ هەڵبژێردرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی پارێزگادا، (نەجم ئەلجبووری) بە پارێزگاری نوێی نەینەوا هەڵبژێردرا.

بەرەكات شەمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كەمێك لەمەوبەر لە دانیشتنی ئەمڕۆ یەكشەممە، بە كۆی 23 دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن، (لیوا نەجم ئەلجبووری) وەكو پارێزگاری نوێی شاری مووسڵ هەڵبژێردرا".

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو 19-11-2019، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا (مەنسوور مورعید)ی پارێزگاری نەینەوای لەسەر كار لابرد.

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار