٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ وادەی پێشكەشكردنی سیڤی بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا كۆتایی دێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، ئەمڕۆ وادەی پێشكەشكردنی سیڤی بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا كۆتایی دێت و، سبەی دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێ بەڕێوە دەچێت.

سەیدۆ چەتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆ، وادەی پێشكەشكردنی سیڤی بۆ پۆستی پارێزگاری نەینەوا كۆتایی دێت و، ژمارەی ئەو كەسانەی سیڤییان بۆ ئەو پۆستە پێشكەش كردووە، لەلایەن لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنەوە رادەگەیەندرێت".

سەبارەت بە ژمارەی سیڤییە پێشكەشكراوەكانیش، چەتۆ ئاشكرای كرد: "تاوەكو ئێستا سێ كەس سیڤیی خۆیان بۆ ئەم پۆستە پێشكەش كردووە، یەكێك لەوانە (نەجم ئەلجبووری)یە، هەر چەندە لەسەدا سەد دیار نییە، بەڵام بە ڕای من‌ كاندیدێكی بەهێزە".

سەرۆكی ‌ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەشڵێت: "سبەی یەكشەممە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی مووسڵ بەڕێوە دەچێت".

رۆژی سێشەممەی ڕابردوو 19-11-2019، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، مەنسوور مورعیدی پارێزگاری نەینەوای لەسەر كار لادا و سیروان رۆژبەیانی، جێگری یەكەمی پارێزگاری ڕاسپارد پۆستی پارێزگاری نەینەوا بگرێتە دەست، تا پارێزگارێكی نوێ هەڵدەبژێردرێت.

 

نەشوان بەرزنجی

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار