٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەفتەی داهاتوو پارێزگارێكی نوێ بۆ مووسڵ دیاری دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- سەركی لیستی برایەتی و پێكەوەژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی، دەستلەكاركێشانەوەی پارێزگاری مووسڵ لەسەر داواكاریی خۆی بووە، بۆیە دەرگای خۆپاڵاوتن بە ڕووی كاندیداندا كراوەتەوە و هەفتەی داهاتووش پارێزگارێكی نوێ دیاری دەكرێت، دەشڵێ: "ئێمە بە مەرج دەنگ بە پارێزگاری نوێ دەدەین".

بەرەكات شەمۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پارێزگاری مووسڵ نامەی دەەستلەكاركێشانەوەی خۆی دابوو بە فراكسیۆنی خۆی و ئەوان هێنایان بۆ ئەنجومەن و بە دەستوخەتی خۆی نووسیبووی، دواتر نكۆڵی لێ كردووە و ئێستا دادگا و شارەزایان دەتوانن راستیی ئەو نامەیە بسەلمێنن، بەڵام دوای لەكارلادان خۆی پەشیمان بووەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تازە كۆتایی پێهاتووە و لە كار لادراوە و لە ئەمڕۆوە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پاڵێوراوان كراوەتەوە و تا رۆژی یەكشەممەش بەردەوام دەبێت و دواتریش دەرگاكە دادەخەن.

شەمۆ باسی لەوەش كرد، هەفتەی داهاتوو دوای تەواوبووونی وادەی خۆپاڵاوتن بۆ پارێزگارێكی نوێ، هەمان هەفتە پارێزگارێكی نوێ دیاری دەكەن.

دەشڵێ: "مەرجی ئێمە بۆ ئەوەی دەنگ بە پارێزگاری نوێ بدەین ئەوەیە، كە پێویستە پەیوەندی لەگەڵ كورد باش بێت و خزمەتی شاری مووسڵ بكات، ئەگەر نا ئێمە دەنگی پێ نادەین".

 

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار