ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، رۆژبه‌یانی راسپارد پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بگرێته ده‌ست

مووسڵ-KDP.info- دوای له‌كارلادانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، مه‌نسوور مه‌رعید، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، سیروان رۆژبه‌یانی، جێگری یه‌كه‌می پارێزگاری راسپارد پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا بگرێته ده‌ست، تا پارێزگارێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا به ده‌نگدان، پارێزگار مه‌نسوور مه‌رعید له كار لادا.
مه‌نسوور مه‌رعید، له 13ی 5ی 2019دا وه‌ك پارێزگار له دوای پارێزگاری له‌كارلادراو نۆفه‌ل حه‌مادی كرابووه پارێزگار.
هاوكات ئه‌مڕۆ هێزێكی ئه‌منی گه‌مارۆی بینای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وای دا به مه‌به‌ستی رێگرتن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه كرا و به ده‌نگدان پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا له سه‌ر كار لادرا.
قائید میرۆ




