پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی بۆ حاجی عومەر ھێرۆیی
__2019_11_13_h15m34s12__ER.jpg)
هەڤاڵی بەڕێز، حاجی عومەر ھێرۆیی
بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دواییی كەسایەتیی دەڤەری پشدەر، خوالێخۆشبوو، حاجی مەحموود عەبدوڵڵا ھێرۆیی، برای بەڕێزتانمان، پێ گەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی خزم و كەسوكار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.
لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و دڵنەوایی بە ھەموو لایەك ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبووش بە بەھەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان




