٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی دا

سەرچاوە: KDP.info

بە‌غدا-KDP.info- ئەمڕۆ، سێشەممە (١٢/١١/٢٠١٩)، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوا بخرێت.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری دواخستنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی بۆ کاتێکی نادیار دا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەیشی ڕایگەیاند، کە دەبێ پرۆژەیاسای کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکرێت.

پێشتر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ٢٠ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاری کردبوو.

کــاروان بــاعەدری


 

هەواڵی پەیوەندیدار