سبەی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق كۆدەبێتەوە
بەغدا-KDP.info- سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق دهڵێ، سبەی لە بەغدا لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
د. ڤیان سەبری، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سبەی سێشەممە، بە بەشداریی 18 ئەندام، لیژنەی هەمواركردنەوەی دەستووری عێراق یەكەم كۆبوونەوە لە شاری بەغدا ئەنجام دەدات."
د. ڤیان دهشڵێ: "سبەی كە یەكەم كۆبوونەوەی لیژنە بۆ رێكخستنی كارەكان دەبێت و ژمارەیەك ئەكادیمی و یاساییش بەشداری كۆبوونەوەكە دەبن."
لەبارەی ئەو ماددانەی كە دەیانەوێت هەمواری بكەنەوە لە دەستووردا، د. ڤیان گوتی: "تا ئێستا ئەوەی هەیە فكەرەیە و باس لە هیچ ماددەیەك نەكراوە."
نەشوان بەرزنجی




