ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ بڕیاری په‌رله‌مانی عێراقی ڕه‌ت كرده‌وه و دوو بڕیاریشی ده‌ركرد

مووسڵ -KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ گوتی، ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ كۆ بووه‌وە و لە کۆبوونەوەکەیدا دوو بڕیاری دەرکرد، یەکەم ئەوەی کە پشتگیری له داواكاریی خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ن و، دووەمیش ئەوەی کە بڕیاری په‌رله‌مانیان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنەوه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ڕه‌ت كرده‌وه و له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن و له دادگاش تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن.
سه‌یدۆ چه‌تۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ له‌باره‌ی داواكاریی خۆپیشاندهرانەوە كۆ بووەوە و تێیدا دوو بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كه‌م پشتگیری له داواكاریی خۆپیشانده‌ران ده‌كات و دووه‌م بڕیاری سڕكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێگاكانی ڕه‌ت كرده‌وه و ڕایگەیاند، له كاری خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن، چونكه سڕکردنەکە پێچه‌وانه‌ی یاسا و ده‌ستووره و له دادگای فیدراڵیش تانه‌ی لێ ده‌ده‌ن."
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای مووسڵ گوتیشی: "له مووسڵ دۆخه‌كه ئاساییه و خه‌ڵك له ڕێگه حكوومه‌تی خۆجێیی و ئهنجومهنەوە داواكاریی خۆیان دهگهیەنن و خۆپێشاندان نه‌كراوه و ئێمه‌ش داواكارییه‌كانیان به‌پێی پێویست جێبه‌جێ ده‌كه‌ین."
بڵند ئیبراهیم




