بابه‌كر زێباری: تاوه‌كو دۆخی عێراق سه‌قامگیر نه‌بێت داعش له عێراق هه‌ر ده‌مێنێت

هه‌ولێر -KDP.info- سوپاسالاری پێشووی عێراق گوتی، تاوه‌كو سه‌قامگیری له عێراق نه‌بێت و جیاوازی له نێوان پێكهاتەكاندا نه‌كرێت و مافی هه‌مووان نه‌درێت، داعش هه‌ر ده‌مێنێت و به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و داعشه‌ش نه‌مێنێت، داعشێكی دیكه دروست ده‌بێت، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی ئێستای عێراق سه‌قامگیرییه .
سوپاسالاری پێشووی عێراق، بابه‌كر زێباری، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "جگه له هه‌ڵاتنی چه‌كدرانی داعش له زیندانه‌كانی سووریا، له عێراقیش جموجووڵی داعش زیادی كردووه و خه‌ڵكێكی زۆر داعشن و به ڕۆژ دووكاندار و كاسپكارن و كار ده‌كه‌ن و به شه‌ویش چه‌كداری داعشن و له ناوچه جیاجیاكان كار بۆ داعش دەکەن."
بابه‌كر زێباری گوتیشی: "تاوه‌كو دۆخی عێراق سه‌قامگیر نه‌بێت و ئۆپۆزسیۆن هه‌بێت و یه‌كگرتوو نه‌بن و دژایه‌تیی یه‌كتر بكه‌ن، جموجووڵی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت و داعش هه‌ر ده‌مێنێت و كرده‌وه بەڕێوە دەبات، چونكه ئه‌و داعشه‌ش نه‌مێنێت، داعشێكی دیكه سەرهەڵدەدات، بۆیه پێویسته جیاوازی له نێوان پێكهاته‌كاندا نه‌كرێت و مافی هه‌مووان بدرێت تا داعش بنبڕ بكرێت."
زێباری باسی له‌وه‌ش كرد: "بۆ بنبڕكردنی داعش له عێراق پێویسته سه‌قامگیریی سیاسی هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا. داعش به‌رده‌وام ده‌بێت و بنبڕ نابێت."
بڵند ئیبراهیم




