بهبۆنهی یادی دامهزراندنییهوه شاندێكی لقی دوو سهردانی مهكتهبی سیاسی پارتی كرێكاران و رهنجدهرانی كوردستانی كرد
لە ( 18 ) هەمین ساڵیادی دامەزراندیاندا، ئەمرۆ عەلی حوسێن بەرپرسی لقی دووبەیاوەری کارگێرانی لق و ئەندامانی مهكتهبی پەیوەندییەکان، سەردانی مەکتەبی سیاسیپارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانی لە شاری هەولێر کرد، لەلایەن باپیرکامەلا سکرتێری پارت و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی ناوەندی هەولێریپارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان پێشوازیان لێکرا.
لە دیدارێکدابەرپرسی لقی دوو پیرۆزبای ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانیکوردستانی ئاراستەی سکرتێروئەندامانی مەکتەبی سیاسی و تەواوی کادیرو ئەندامانی کرد و هیوای خواست ئەمیادە هاندەرێکی دیکە بێت بۆ تێکۆشان و خەبات لە پێناو پێشکەوتنی زیاتر وپاراستنی ئەزموونی دیموکراسی ودەستکەوتەکانی گەلی کوردستان، هەر لەدیدارەکەدا جەخت لە پەیوەندی نێوان هەردوولاو یەکریزی گشت لایەنەسیاسییەکانلە بەرامبەر پرسە سیاسی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، هەروەهابەرپرسی لقی دوو هەلوێستەکانی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستانی بەرزهەلسەندگاند لە بەرامبەر یەک گوتاری و هەماهەنگی لەسەر پرسە چارەنوسازەکانیئەمرۆی خەڵکی کوردستان، لەبەرامبەردا سکرتێری پارتی کرێکاران رەنجدەران پالپشتی و پابەندبوونیپارتەکەیان بە هەنگاوو هەلوێستەکانی سەرۆکی هەرێم و بریاری سیاسی هەرێمیکوردستان لە پێناو پاراستنی ئەزموون و بەرژەوەندی گشتی گەلی کوردستاندەربری..

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)


