٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی لیوا عەبدوڵڵا تەھا مستەفا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزانی خانەوادەی خوالێخۆشبوو لیوا عەبدوڵڵا تەھا مستەفا

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول لیوا (عەبدوڵڵا تەھا مستەفا).  بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و تەواوی خانەوادە و کەسوکارتان دەكەین و ھاوبەشی خەمتانین.

خوالێخۆشبوو (عەبدوڵڵا تەھا) پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و وەفاداری وڵات و رێبازەکەی بوو و ھەر لەسەرەتای ھەڵگریسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلولەوە بەبێ دابڕان بەردوامبوو لە خەبات و خزمەت تا ماڵئاواییکردنی لەژیان، ھیوادارین ھاوخەمی ھەڤاڵ و ھاوسەنگەرانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبوری بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و لەخەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشیمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات.

انا لله وانا الیه راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
 

هەواڵی پەیوەندیدار