٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بابەكر زێباری: كوژرانی ئەبوبەكر بەغدادی راستە و ئەمەریكا پشتڕاستی كردووەتەوە

سەرچاوە: KDP.info

سووریا-KDP.info- سوپاسالاری پێشووی عێراق گوتی، كوژرانی خەلیفەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش راستە، چونكە ئەمەریكا خۆی ئەوەی پشتڕاست كردووەتەوە، ئەمەش كاریگەریی زۆری لەسەر داعش دەبێت و زیانی زۆریان پێدەگات.

بابەكر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، لە هەموو جیهان وایە، هەر كاتێك بەرپرسی یەكەمی سەربازی بێت یاخود سیاسی یانیش كۆمەڵایەتی، كە دەڕوات، دۆخی هەمووان بە تەواوی تێكدەچێت، بۆیە كوژرانی خەلیفەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، كاریگەرییەكی تەواو خراپ دەكاتە سەر داعش، چونكە هەر خۆیان شكستیان خواردووە و ئاواش بڕوات كاریگەریی زۆریان دەكاتە سەر.

زێباری گوتیشی، داعش خۆی بێسەروبەر بووە و تاوەكو كەسێكی دیكە دیاری دەكرێت، زیانی زۆریان بەردەكەوێت و دۆخیان خراپتر دەبێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، زۆر جار دەنگۆی كوژرانی بڵاو كراوەتەوە، بەڵام ئەم جارە راستە، چونكە ئەمەریكا لەخۆیەوە پشتڕاستی كوشتنی ناكاتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی كردووەتەوە، كە هەشت هەلیكۆپتەر شەوی ڕابردوو لە باكووری رۆژهەڵاتی حەلەب سووڕاونەتەوە و فڕۆكەی شەڕكەریش یاوەرییان كردووە، كە هی ئەمەریكا بوونە و هێرشی سەر مۆڵگەی ئەبوبەكر بەغدادییان كردووە بۆ ئەوەی دەستگیری بكەن، بەڵام خۆی تەقاندووەتەوە و كوژراوە.

 

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار