پارتى سه‌ره‌خۆشى له پارتى دیمو‌كراتى پێشکەوتنخوازی كورد لە سووریا ده‌كات

هه‌ولێرـKDP.infoـ مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى پارتى دیمو‌كراتى پێشکەوتنخوازی كورد لە سووریا كرد به بۆنه‌ى كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر، حه‌مید ده‌روێش، ئه‌میندارى گشتیی پارته‌کەوە.
له پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه:
بۆ به‌ڕێز: مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى پێشکەوتنخوازی كوردـ سووریا
سڵاوێكى شۆڕشگێڕانه
به بۆنه‌ى كۆچى دواییى تێكۆشه‌ر، حه‌مید ده‌روێش، ئه‌میندارى گشتیى پارته‌كه‌تان، كه تێكۆشه‌رێكى ناسراو و كه‌سایه‌تییه‌كى دیار بوو له‌سه‌ر ئاستى پارچه‌كانى كوردستان، بۆیه كۆچى دواییى ئه‌م تێكۆشه‌ره زیانێكى گه‌وره بوو، نه‌ك هه‌ر بۆ پارته‌كه‌تان و گه‌لى كوردمان له سووریا، به‌ڵكو بۆ هه‌موومان. بۆیه پرسه و سه‌ره‌خۆشیى گه‌رمى خۆمان ئاراسته‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى و كادیر و ئه‌ندامانى ده‌كه‌ین و له ڕێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه بۆ بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو.
خوداى گه‌وره به به‌ر ڕه‌حمه‌تى خۆى بخات و به‌هه‌شتى به‌رین جێگاى بێت.
مه‌كته‌بى سیاسیی
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان




