٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خاڵۆ بازیانی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێزان، خانەوادەی خوالێخۆشبوو، خاڵۆ بازیانی.

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دواییی كەسایەتیی دیار و پێشمەرگە و سەرلقی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، خوالێخۆشبوو، ئەسعەد عەلی جەژنی، ناسراو بە ''خاڵۆ بازیانی''مان بیست. بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزم و دۆست و ھەڤاڵانی خوالێخۆشبوو دەكەین و شەریكی خەمتانین. لە خودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله وانا الیە ڕاجعون

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار