پارتی سەرەخۆشیی لە مەحموود حمەئەمین و خانەوادەی شێخ قادر شێخ ویسف شەدەڵەیی دەکات

هەڤاڵی بەڕێز مەحمود حمەئەمین
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی ھاوژینی بەڕێزتان، خاتوو(ناهیدە سەعید حەسەن)مان بیست.
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و دۆستانتان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (شێخ قادر شێخ ویسف شەدەڵەیی)
خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو(شێخ قادر شێخ ویسف شەدەڵەیی)
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان و تەواوی خزم و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دەكەین و شەریكی خەمتانین.
لەخودای گەورە داواكارین سەبووری و ئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت و گیانی كۆچكردوویش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات..
انا لله وانا الیه راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




