٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی پرسەیەکی بەبۆنەی کۆچیی دوای نووسەر و رووناکبیر عەدنان حوسێن راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێزان خانەوادەی رووناكبیری تێكۆشەری عیراق(عەدنان حوسێن)

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی رووناكبیر و تێكۆشەری ناسراوی عێراقی (عەدنان حوسێن)مان بیست،  بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و هاوخەبات و هاوپیشە و دۆستانی خوالێخۆشبوو دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.

رۆژنامەنووس و رووناكبیری عێراقی(عەدنان حوسێن) تێكۆشەرێكی دێرین و بەهەڵوێست بوو، بۆ ماوەی پەنجا ساڵ تەمەنی لە هەلومەرجی نالەباری خەباتی شاخ و تاراوگەدا لە خەبات وهەوڵ و كۆشش لەپێناو پرسی ئازادی و دیموكراسی و بەها مرۆیەكان، بەسەربردووە، هەروەها نووسەر و رۆژنامەنووسێكی دیار و بەرچاو بووە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا جێدەستی روون و كاریگەر بووە.

خوالێخۆشبوو(عەدنان حوسێن) لە سەرەتای حەفتاكان دەستی بە كاری رۆژنامەنووسی كردووە، ماوەیەک سەرۆكی سەندیكای نیشتیمانی رۆژنامەنووسان بووە، دواجار سەرنووسەری رۆژنامەی(المدی)بووە و كەسایەتیەكی ناسراو و یەكێك بوو لە داكۆكیكارانی دۆزی رەوای گەلەكەمان، هەروەها نووسەرێكی بوێری بواری میدیا و رۆشنبیریی  بوو دژ بە ستەم وگەندەڵی و نمونەی كەسایەتیەكەی لەخۆبردو و دڵسۆز بوو بەرامبەر بە كێشە نیشتیمانی و  ئینسانیەكان.

  دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای ئەو رووناكیرە كۆچكردووەیش بەهەشتی بەرین بێت.

اناللە وانا الیە راجعون

مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
12/10/2019
 

هەواڵی پەیوەندیدار