دانا جەزا : لە ئەمڕۆوە بانكەكان دەكەونەوە كار

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە سیستەمی بانكەكانی عێراق دووبارە دەكەونەوە كار و چیتر كێشەی وەرگرتنی مووچە و هەناردەی پارە لە هەرێمی كوردستان و عێراقیش نامێنێت.
دانا جەزا، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، بە هۆی خوپێشاندانەكانەوە هێڵی ئینتەرنێت وەستابوو، كە ئەمە وای كردبوو كێشەیەكی زۆر بۆ سیستەمی بانكی و بەستنەوەی بانكەكان بە یەكەوە دروست ببێت، كە نەدەتوانرا مووچە وەربگیرێت بۆ ئەو كەسانەی كە لە رێگای بانكەكانەوە مووچەیان وەردەگرت، یاخود پارە هەناردە بكەن لە نێوان شارەكانی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە.
ئەوئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران گوتیشی، لە ئەمڕۆوە سیستەمی بانكەكان ئاسایی دەبێەوە و هێڵی ئینتەرنێتیان بۆ دەگەڕێتەوە، بۆیە دووبارە دەست بە كاری ئاسایی خۆیان دەكەنەوە و هاووڵاتیان و خاوەنكاران دەتوانن پارە لە نێوان بانكەكان هەناردە بكەن یاخود وەربگرن.
هێدی كاكەیی




