سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌كان: ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت نین

به‌غدا-KDP.info- سه‌ركرده‌یه‌كی سوننه‌كان ده‌ڵێ، پێویسته حكوومه‌تی عێراق داواكاریی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و نابێ ده‌ست له‌كار بکێشێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت نه‌مێنێت كاره‌سات له عێراقدا ڕوو دەدات و دۆخه‌كه به‌ته‌واوی تێك ده‌چێت و بۆشاییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره پەیدا ده‌بێت و هاوشێوه‌ی 2003 تاوان زۆر ده‌بێته‌وه.
د. عه‌لا مه‌كی، نوێنه‌ری پارتی ویفاقی نیشتمانیی سوننە به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانین به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نین، بۆیه ئه‌وه‌ی کە ته‌قه له خۆپێشانده‌ران ده‌كرێت، گوماناوییه و نازانین هێزه ئه‌منییه‌كانن، یاخود خه‌ڵكی دیكه‌ن ته‌قه ده‌كه‌ن، چونكه ته‌قه‌یه‌كی زۆر ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه، بۆیه پێویسته سه‌لامه‌تیی خۆپێشانده‌ران بپارێزرێت."
د. عه‌لا مه‌كی گوتیشی: "پێویسته به لێكتێگه‌یشتن حكوومه‌ت و خۆپێشانده‌ران كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا بۆ توندوتیژی نه‌به‌ن، چونكه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ناكات."
مه‌كی باسی له‌وه‌ش كرد: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ناكات و كاره‌سات دەخاتەوە و هاوشێوه‌ی ساڵی 2003 بۆشاییه‌كی ئه‌منیی گه‌وره پەیدا ده‌بێت، كه هێزی بیانی هاتن عێراقیان پاراست و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دزی و كوشتن زۆر بوو."
باسی له‌وه‌ش كرد: "پێشبینی زۆر ده‌كرێت كه ده‌ستی دەره‌كی و سیاسی له‌پشت خۆپێشاندانه‌كان هه‌بێت، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی عاقڵانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه بكات و داواكاریی خۆپێشانده‌ران جێبه‌جێ بكات و ڕێگری له‌وانه بكات كه توندوتیژی به‌كار دێنن."
بڵند ئیبراهیم




