٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

چەند بەڵێنێک لە عادل عەبدولمەهدیەوە

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info- عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق وتارێکی پێشکەش کرد و چەند خاڵێکی چاکسازیی راگەیاند.

سەرۆک وەزیران رایگەیاند: "کار بۆ دانی قەرزی بچووک، چاکسازیی لە ئیدارەدان، بنبڕکردنی هەژاریی، دروستکردنی هەلی کار، نەهێشتنی گەندەڵی، دروستکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون و بڕینی دوو مووچەیی دەکەین".

راشیگەیاند: "ئێمە بەرەو پیلی داواکاریی هاووڵاتیانەوە دەچین و کار بۆ جێبەجێکردنیان دەکەین و لە دانیشتەکانی داهاتوو تەواوی خاڵەکان ئاشکرا دەکەم".

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: "دەوڵەتی عێراق لە هەموو رووەکانەوە پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە. ئێستا کارەبا و کشتووکاڵ لە پێشوو باشترن، پەیوەندییەکانی دەرەوە بەهێزترن و وڵاتێکی یەکگرتووترمان هەیە".

سێ شەممەی رابردوو، خۆپیشاندانەکانی باشووری عێراق دەستیان پێکرد و بەهۆیەوە 100 کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی چوار هەزار کەسی دیکە برینداربوون.

هەواڵی پەیوەندیدار