٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ)

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info-  بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی (جەمایێ)ی خوشك و برایانی ئێزدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و شێخانی ئێزدی و ئەنجوومەنی رووحانی كوردانی ئێزدی وسەرجەم ئێزدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوە و مایەی دڵنەوایی و ئارامیی بێت و كۆتایی بە ناخۆشی و دەردەسەریەكان بێنێت.

 

بەوبۆنەیەوە پاڵپشتی تەواو و بەردەوامی ماددی و مەعنەوی پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكانتان و كاركردن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەیان و پەرەپێدان و پێشكەوتنی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی لای گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.

 

جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

5/10/2019

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار