٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پرسەنامەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی پرۆفیسۆر (عیزەددین مستەفا رەسووڵ)

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێز خانەوادەی رۆشنبیر و نووسەری ناوداری گەلەكەمان پرۆفیسۆر(عیزەددین مستەفا رەسووڵ)

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستای زانكۆ و كەسایەتی رۆشنبیریی و ناوداری گەلەكەمان(پرۆفیسۆر عیزەددین مستەفا رەسووڵ)مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین.

كۆچی دوایی ئەو ئەدیب و نوسەرە پێشكەوتنخوازە، كە خاوەنی بەدەیان كتێب و لێكۆڵینەوەی بوارەجیاجیاكانی مەعریفی بوو، خەسارەتێكی گەورەیە لە بواری ئەكادیمی و رۆشنبیریی و ئەدەبیی، بۆیە گەلەكەمان گەنجینەیەكی دیكەی بەنرخی لەدەستداو كەلێنێكی دیاریش كەوتە نێو بواری ئەدەب وكوولتوری نەتەوەکەمان..هیواخوازین هاوخەمیی هاونیشتیمانیان و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەمەكانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

 جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و خوای گەورە روحی پاکی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات..

 

اناللە وانا الیە راجعون 

 

 مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

 

هەواڵی پەیوەندیدار