٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

پارتی بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەر فازیل جەلال پرسەنامەیەکی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info


بەڕێز خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر(فازیل جەلال)

 

خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی هەڤاڵی تێكۆشەر(فازیل جەلال) بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و تەواوی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش وشەریكی خەمتان دەزانین.

 

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو(فازیل جەلال) تێكۆشەر و كادیرێكی دێرینی پارتیمان بوو، لەساڵی 1968 ەوە پەیوەندیی بە ریزەكانی پارتیمان دەكات و لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان وەك كادرێكی چالاك رۆڵی خۆی دەبینێت و كار دەكات، پاش دەستپێكردنی شەڕ لە ساڵی 1974 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات و دەبێتە پێشمەرگە و بەشداری چەندین خوولی سەربازی دەكات، هەروەها لەچەندین چالاكی دا وەك پێشمەرگەیەكی ئازا و چاونەترس بەشدار دەبێت.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو جارێكی دیكەش بە هەمان گیانی كوردایەتی و پارتایەتی بەردەوام دەبێ لە خەباتی چەكدارانەو بەشداری لە شۆڕشی گوڵان دەكات، ناوبراو پاش دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، چەندین بەرپرسیاریەتی حزبی و حكومی پێ سپێردابوو كە توانی سەركەوتوانە و لەخۆبردوانە و دڵسۆزانە بەئەنجامیان بگەیەنێ.

هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ وھاوکار ودۆستانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووری خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوومان بەهەشتی بەرین بێت.

 

اناللە وانا الیە راجعون

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

3/10/2019

 

هەواڵی پەیوەندیدار