١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسی لقی 2 سه‌ردانی كه‌سوكاری شه‌هیدانی یه‌كی شوباتی كرد

سەرچاوە: KDP.info

لە ساڵیادى یەکى شوباتدا و بەمەبەستى رێزگرتن لە شەهیدانى ئەم رۆژە، عەلىحوسێن بەرپرسى لقى دوو بەیاوەرى کارگێرانى لق سەردانى ژمارەیەک خانەوادەوبنەمالەى شەهیدان و بریندارانى یەکى شوباتى لە شارى هەولێر کرد.
بەرپرسىلقى دوو لەمیانى ئەم بەسەرکردنەوانە گەورەى کارەساتە خوێناوییەکەى یەکىشوبات وگاریگەریەکانى ئەو رۆژەو لە دەستدانى دەیان سەرکردەو کادیرىپێشکەوتوو و دلسۆزى میللەتەکەمان بەکەلێنێکى گەورەى دانا بۆ پارتى وخانەوادەکانیان و ئەم تاوانەشى بەپیلانێکىنەگریسى بۆ رووبەرووبونەوەى گەلەکەمانى وەسف کرد، تەئکیدى کردەوەتیرۆرستان هیچ کات نەیان توانیوە بەربەست بەخەنە بەردەم خەبات وتێکۆشانىگەلەکەمان، بەلکو ئەم کارەساتە بووە هاندەرێکى بەهێز بۆ یەکریزى و تەبایى وخەلکى کوردستان و لایەنە سیاسیەکان و سەرجەم پێکهاتەکانى خەلکى کوردستان وپاراستنى ئەزموونى دیموکراسى کوردستان، هاوکات تەئکیدیشى کردەوە هەموو ئەوئازادى و دەستکەوتانەى ئەمرۆى خەلکى کوردستانى بۆ خەبات و تێکۆشان وقوربانیدانى خوێنى شەهیدانى یەکى شوبات و سەرجەم شەهیدانى رێگاى رزگارىکوردستان گەراندەوە، بەرپرسى لقجەختیشى کردەوە هەموو کات پارتى دیموکراتى کوردستان بەپەرۆشەوە هەولێ داوەکێشەو کەمووکورییەکان و چۆنیەتى بەڕێوەچوونى ژیانی خێزانى شەهیدان لەبەرچاوبگرێت و خزمەتى زیاتر پێشکەش بەبنەماڵەکانیان بکات وپێداویستیەکانیان بەتەواوى بۆ دەستەبەر بکات

هەواڵی پەیوەندیدار