پارتی سەرەخۆشیی لە خانەوادەی هونەرمەندی ناسراو ئەنوەر شێخانی دەکات
__2019_09_24_h16m15s38__ER.jpg)
بەڕێزان خانەوادەی هونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان (ئەنوەر شێخانی)
بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆكار (ئەنوەر شێخانی) مان بیست، بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵە نیشتمان پەروەرەکەتان و سەرجەم ھونەرمەندان دەكەین و خۆمان بە شەریكی خەمتان دەزانین.
هونەرمەند و شانۆكار (ئەنوەر شێخانی) كەسایەتیەكی هونەری چالاك و لێهاتووی بواری هونەری و دەرهێنەرێكی بەهرەمەندو دیاری خاوەن دەیان بەرهەمی بەپێزی هونەری بوو و جێدەستی لەبواری هونەری شانۆ و ونواندندا دیار و بەرچاوبوو.
بە كۆچی دوایی هونەرمەند و دەرهێنەر(ئەنوەر شێخانی) درزێكی دیکە كەوتە نێو بواری هونەری و رۆشنبیریی كوردی. هیواخوازین هاوخەمیی رۆشنبیران و دڵسۆزان و هۆگرانی بەرهەم و كارەكانی كۆچكردوو ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریتان و لە خە م و خەفەتتان كەم بكاتەوە.
جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمات دووپات دەكەینەوە و داواکارین خودای گەورە سەبووری وئارامی بەهەموو لایەك ببەخشێت وگیانی كۆچكردوویش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان




