١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

له یادی 26 ساڵه‌ی كۆچی دوایی شه‌هید ئیدریس بارزانی، لقی دوو پێشانگایه‌كی فۆتۆگرافی كرده‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانى شەهیدى سەرکردە جوانە مەرگ کاکە ئیدریسى هەمیشە زیندوو، ئەمرۆ لە ساڵیادى کۆچى دوایدا، لقى دووى پارتى دیموکراتى کوردستان بەئامادەبوونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق وئەندامان و کادیرانى لق و ناوچەکان، دواى پێشکەش کردنى سیمینارێک لەسەرکەسایەتى دیارى نێو شۆڕش و سەرکردەى رۆژانى سەختى نێو بزووتنەوەى رزگارى کوردستان کاکە ئیدریس، لەلایەن عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو پێشکەش کرا، پاشان فلیمێکى دیکۆمینتارى لەسەر ژیان و بەرخودانى سەرکردە کاکە ئیدریسى بارزانى لە هۆلى بارەگاى لق نمایش کرا،تێدا چەندین وێستگەى قۆناغە جیاجیاکانى شەهید ئیدریس لە رووى سیاسى وسەربازى و کۆمەلایەتى رێکخرابوو....
لەلایەکى تر هەر بەبۆنەى بیرەوەرى ساڵیادى شەهید ئیدریس بارزانى، لێژنەى ناوچەى منارە بە ئامادەبونى عەلى حوسێن بەرپرسى لقى دوو و کارگێرانى لق و بەرپرسى ناوچە و جەماوەرى سنورەکە پێشانگایەکى وێنەى فۆتۆگرافى لەسەر ژیانى ئیدریس بارزانى لە نێوخەبات و تێکۆشاندا کە ( 26 ) وێنەى لە خۆ گرتبوو لەلایەن بەرپرسى لقى دووکرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار